راچڵەكین –
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بەبۆنەی یادی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن، رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو بكاتە پشووی فەرمی.
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕیاردرا رۆژی سێشەممە 28-9-2021، بەبۆنەی یادی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن، بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامەزراوەو فەرمانگە حكومییەكانی عیراق.
بڕیارەكە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی لە پشووەكە بەدەركردووەو ئەو رۆژە دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن.
بڕیارەكەی حكومەتی عیراق لەكاتێكدایە، دوێنێ پارێزگای كەربەلا بڕیاریدا بەبۆنەی ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی یادی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن، پێنج رۆژ بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامەزراوە حكومییەكانی ئەو پارێزگایە.