جۆرێك شه‌ربه‌ت چاره‌سه‌ری هه‌ڵوه‌رینی قژ ده‌كات
ڕاچڵه‌كین- چراخان
هه‌ڵوه‌رینی قژ بۆته یه‌كێك له گرفته باوه‌كه‌ی ناو خانمان و پیاوان و هه‌ندێكجار ئه‌مه ترس و دڵه‌ڕاوكێ له دڵی كه‌سه‌كه‌دا دروست ده‌كات كه قژی هه‌ڵده‌وه‌رێت، گیراوه‌یه‌كی سروشتی یارمه‌تی چاره‌سه‌ری هه‌ڵوه‌رینی قژ و دوباره گه‌شه‌كردنه‌وه‌ی تاڵه موه‌كانی سه‌ر ده‌دات.
شه‌ربه‌تی گێزه‌ر یه‌كێكه له‌و خواردنه‌وانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه پێویسته‌كانی وه‌ك" A وK وC وB1 وB6 وB2 و سه‌رچاوه‌ی ڕیشاڵ و پۆتاسیۆم و فسفۆڕه و هه‌ریه‌ك له ڤیتامینه‌كانی A وE یارمه‌تی قژ ده‌ده‌ن پڕ و بریقه‌دار و به‌هێز بێت و ڤیتامینه‌كانی C وE كه له‌ناو گێزه‌ردا هه‌یه سوڕی خوێن له پێستی سه‌ردا چالاك ده‌كات و ڕێگری ده‌كات له سپی بوونی تاڵه‌كانی سه‌ر.
پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌بوونی دژه ئۆكسێنه‌ری به‌هێز له‌ناو ئه‌م شه‌ربه‌ته‌دا یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ماندوبوونی پێستی سه‌ر ده‌دات و له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ندین به‌ڵگه توێژه‌ره‌وه‌كان ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كه ڕۆژانه شه‌ربه‌تی گێزه‌ر بخۆنه‌وه له‌پێناو گه‌شه‌ی تاڵه موه‌كانی سه‌ر و به‌هێزبوونی بینایی.