ئافره‌ته به‌هێزه‌كه كۆتا ڕۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی له‌ناو باڵنده‌كاندا به‌ڕێ ده‌كات
ڕاچڵه‌كین- چراخان
هه‌تا بێت هه‌ڵمه‌ته‌كانی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن له ئه‌ڵمانیا چڕتر ده‌بێته‌وه، به‌ڵام خانمه ڕاوێژكاری ئه‌و وڵاته"ئه‌نجێلا مێركل" سه‌رقاڵه به بابه‌تێكی دیكه و چه‌ند وێنه‌یه‌كی له پاركی باڵنده‌كان" مارلۆ پارك" به‌ڕێ ده‌كات و له‌وێ چه‌ند وێنه‌یه‌كی ناوازه‌ی تۆماركردوه.
ئه‌م ناوچه‌یه كه یه‌كێك بووه له بازنه نه‌ریته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ مێركل كه ده‌كه‌وێته" مكلنبۆرگ فۆربۆمرن" گه‌شتێكی ماڵئاوای تیایدا كرد، باڵنده‌كان له‌سه‌ر به‌ده‌ستی ئه‌م خانمه خواردنیان خواردوه و یه‌كێك له‌و توتیه ڕه‌نگاوڕه‌نگانه له‌سه‌ر سه‌ری وه‌ستاوه.
بڕیار وایه یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه بچێت و مێركل له‌لای خۆیه‌وه بڕیاری ئه‌وه‌یداوه جارێكی دیكه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كاته‌وه و خۆی خانه‌نشین ده‌كات، جه‌نگی هه‌ڵبژاردن له‌نێوان حیزبی هاوپه‌یمانی دیموكراتی و یه‌كێكی خاچ په‌رسته‌كان به‌رده‌وامه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات.