به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكارییه‌وه ڕوخساری شێواوه
ڕاچڵه‌كین-
خانمه نمایشكاری جلوبه‌رگی به ڕه‌گه‌ز كه‌نه‌دی" لیندا ئه‌یڤانگلیستا" ئاشكرای كردوه كه ڕوخساری دوای نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری شێواوه و ناتوانرێت چاكبكرێته‌وه و پێنج ساڵ به‌ر له ئێستا نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری كردوه و دوای شێوانی ڕوخساری ئێستا به ته‌واوه‌تی له ژیانی گشتی و ده‌ركه‌وتن دوور كه‌وتۆته‌وه.
ئه‌م خانمه ته‌مه‌ن 56 ساڵه له هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام كه نزیكه‌ی 900 هه‌زار فۆڵۆوه‌ری هه‌یه نوسیویه‌تی"ڕه‌نگه ناسینه‌وه‌ی من ئاسان نه‌بێت ئه‌گه‌ر دوباره ده‌ركه‌ومه‌وه له میدیاكان"
لیندا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه چاره‌سه‌ری بۆ لاوازبوون وه‌رگرتوه به‌ڵام ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كاریكردۆته سه‌ری و له‌جیاتی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی چه‌وری تێكڕای خانه چه‌وریه‌كانی له‌شی زیادی كردوه.
له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو لیندا یه‌كێك بووه له جوانترین نمایشكاره جلوبه‌رگه‌كان له جیهاندا،به‌ڵام دوای جوانكاریه‌كه ته‌واو ڕوخساری شێواوه و بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵه‌یه دوو نه‌شته‌رگه‌ری دیكه‌ی جوانكاری كردوه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه .