سۆنەری مەمک چییه‌؟

تەندروستی

28/09/2021     ژمارەی بینراو 827

سۆنەری مەمک چییه‌؟


ڕاچڵه‌كین-

وێنەی سۆنەر بریتیە لە ناردنی شەپۆلی دەنگی بۆ بەشێکی جەستە بۆ گرتنی وێنەی ناوەوەی ئەو بەشەی جەستە، لە سۆنەردا تیشکی بە ئایۆنبون بەکارنایات وەکو ئێکس-ڕەی .

وێنەکانی پشکنین بە سۆنەر ڕێک واقعی ئەوکاتە پیشان ئەدەن لە ڕووی پێکهاتە و جوڵەی ئەو ئەندام یان بەشەی کە سۆنەرەکەی بۆ ئەگیرێت  هەروەها جوڵەی خوێن لەناو بۆریەکانی خوێندا پیشان ئەدات، دكتۆر عبدالستار پسپۆڕی تیشک و سۆنەری مەمک له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر له‌سه‌ر سۆنه‌ری مه‌مك ده‌خاته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" سۆنه‌ری مه‌مك وێنەی بەشەکانی ناوەوەی مەمک پیشان ئەدات، و سۆنەری دۆپلەر تەکنیکێکی تایبەتی سۆنەرە کە هەڵسەنگاندن و پشکنین بۆ چۆنیەتی جوڵەی خوێن ئەکرێت لە بۆری خوێنی ئەو بەشەی سۆنەرەکەی بۆ ئەکرێت"
 
لەکاتی سۆنەری مەمک دا پزیشک تەکنیکی دۆپلەر بەکارئەهێنێت بۆ ئەوەی بزانرێت جوڵەی خوێن چۆنە لەناو شانەی مەمکدا ، ئەگەر لووەیەک هەبێت ، ئایا خوێنی بۆ ئەچێت یاخود نا ، ئەمانە هەموی بە سۆنەری مەمک (تەکنیکی دۆپلەر) دەرئەکەون .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن