بافڵ جەلال تاڵەبانی دەچێتە هەولێر

کوردستان

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 2413

راچڵەكین-

بەئامادەبوونی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی (٢٢٢) یەكێتیی لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.

كاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، كاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆی شەممە 1ی تشرینی دووەمی 2025 بەئامادەبوونی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان،  كەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی (٢٢٢) یەكێتیی لە بازنەی هەولێر بەڕێوەدەچێت.

گەزنەیی دەڵێت، كەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی (٢٢٢) یەكێتیی لە شاری هەولێر، لە مەكتەبی سیاسی بەڕێوەدەچێت و تیایدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی وتارێك پێشكەش دەكات. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن