نەوت بەسەر دانیشتووانی ناوچەیەكی سنووری سلێمانی دابەشدەكرێت

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 2585

راچڵەكین -

پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر دانیشتووانی ناحیەی عەربەت دەستپێدەكات و داواش لەو هاووڵاتییانە دەكرێت كە كارتی نەوتیان ڕادەستی بریكارەكان كردووە بەمەبەستی نوێكردنەوە، سبەینێ سەردانی بریكارەكان بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەت لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، رۆژی شەممە 1-11-2025، دابەشكردنی نەوتی سپی لە سەنتەری شارۆچكەكە و دەوروبەری دەستپێدەكات و هەر خێزانێك بە كارتی پلاستیكی نەوت، بڕی 200 لیتر نەوتی پێدەدرێت كە نرخەكەی 104 هەزار دینارە.

لە ئاگادارییەكەدا داوا لەو هاووڵاتیانە كراوە كە كارتی نەوتیان ڕادەستی بریكارەكان كردووە بەمەبەستی نوێكردنەوە، دەتوانن سبەینێ هەینی سەردانی بریكارەكان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن