ئەرشیف
راچڵەكین-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ژمارەی كارمەندانی هێزە ئەمنییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات كە دەتوانن لەرۆژی هەڵبژاردنی تایبەت دەنگبدەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی تشرینی یەكەمی 2025 جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی 9ی تشرینی دووەم ، بەر لە دوو رۆژ لە دەنگدانی گشتیی بەڕێوەدەچێت.
وتیشی، لەسەرتاسەری عیراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە 1 ملیۆن و 313 هەزارو 980 ئەندامی هێزە ئەمنییەكان دەتوانن بەشداری دەنكدانی تایبەت بكەن كە دابەشكراون بەسەر 809 ناوەند كە خۆیان لە چوار هەزارو 501 وێستگە دەبیننەوە.
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەوەی روونكردەوە، لەهەرێمی كوردستان 124 هەزارو 312 دەنگدەری تایبەت مافی دەنكدانیان هەیە، لەوەزارەتی پێشمەرگە 145 هەزارو 907 پێشمەرگە مافی دەنگدانیان هەیە.
بەرپرسەكەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەوەی روونكردەوە،كارمەندانی مەدەنی لە دەزگا ئەمنی و سەربازییەكان تەنیا لەناو دەنگدانی گشتیی مافی دەنگدانیان هەیە.