به‌وێنه.. له یه‌كه‌م نمایشی فیلمی جیمس بۆند بوكی خێزانی شاهانه ناوازه ده‌ركه‌وت
ڕاچڵه‌كین- چراخان
له یه‌كه‌م نمایشی فیلمه نوێكه‌ی" جیمس بۆند" بوكی خێزانی شاهانه" كه‌یت میدلتۆن" ئاماده بوو و به ستایله ناوازه‌كه‌ی له‌م نمایشه‌دا بۆته باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و پێگه جیهانیه‌كان.
دوای 18 مانگ له پلان دانان بۆ نمایشكردنی و دواكه‌وتنی نمایشكردنی به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا له كۆتایدا ئه‌م فیلمه له له‌نده‌ن یه‌كه‌م نمایشی ده‌ستیپێكرد.

شازاده‌ی وێلز و دۆقه‌ی كۆرنوال و دۆق و دۆقه‌ی كامبریدج له هۆڵی ئه‌لبێرتی شاهانه بۆ ئه‌م نمایشه ناوازه‌یه ئاماده‌بوون.


كه‌یت به جلوبه‌رگێكی ڕه‌نگ ئاڵتونی كه له دیزاینی دیزاینه‌ری ناوداری به‌ریتانی "jenny packham" بووه زۆر تایبه‌ت ده‌ركه‌وت و ئه‌مه‌ش وایكرد سه‌رنجی میدیا جیهانیه‌كان به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت.