ڤیدیۆ: به‌رازه كێویه‌كان په‌لاماری شاكیرایاندا
ڕاچڵه‌كین-
خانمه ئه‌ستێره‌ی كۆڵۆمبی" شاكیرا" له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئاشكرای كردوه كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك به‌رازی كێوی هێرش كراوه‌ته سه‌ری ئه‌و كاته‌ی له ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری بووه له شاری به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له‌گه‌ڵ منداڵێكی ته‌مه‌ن 8 ساڵی بووه بۆ كات به‌سه‌ر بردن.
شاكیرا چیرۆكی ئه‌م ڕووداوه‌ی له هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام باسكردوه كه چۆن له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رازێكی كێویه‌وه له‌ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری توشی ئه‌م ڕووداوه بووه و به‌هۆی جانتاكه‌یه‌وه له هێرشی ئه‌م ئاژه‌ڵانه خۆی پاراستوه.