منداڵه‌كانی خۆی به‌ر فیشه‌كدا بۆ ئه‌وه‌ی بچنه به‌هه‌شته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
ئافره‌تێكی هندی له شاری " فینیكس" ی ئه‌مه‌ریكا فیشه‌كی به هه‌ردوو منداڵه‌كه‌یه‌وه نا و به‌هۆیه‌وه كۆتایی به ژیانی منداڵه دوو ساڵه‌كه‌ی هاتووه و منداڵه شه‌ش ساڵه‌كه‌ی بریندار بووه و مه‌به‌ستی ئه‌م ئافره‌ته له‌و كاره‌ی كردویه‌تی ناردنی منداڵه‌كانیه‌تی بۆ به‌هه‌شت.
پۆلیسی فینیكس ئاشكرای كردوه كه ئه‌سته‌ر كالیخاس ی ته‌مه‌ن 24 ساڵ په‌یوه‌ندی به هاوسه‌ره‌كه‌ی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یه‌وه كردوه پێی وتون كه فیشه‌كی به منداڵه‌كه‌یه‌وه ناوه و دره‌نگانێك ئه‌مبوڵانس گه‌یشتۆته شوێنی ڕووداوه‌كه و یه‌كێك له منداڵه‌كان به‌هۆی ئه‌م كاره‌ی دایكیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
كالیخاس ئاشكرای كردوه كه فیشه‌كی به دوو منداڵه‌كه‌یه‌وه ناوه و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه كه بیان نێرێت بۆ به‌هه‌شت و پلانی بۆ ئه‌وه‌ش هه‌بووه كه دوای ئه‌وان خۆی بكوژێت به‌ڵام نه‌یتوانیوه دوباره ده‌مانچه‌كه‌ی ئاماده بكاته‌وه.