ئه‌م وێنه‌یه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی باشوور ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا
ڕاچڵه‌كین-
له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌یه‌كی نامۆی به‌سته‌ڵه‌كی باشووری گۆی زه‌وی له‌لایه‌ن یه‌كێك له به‌كارهێنه‌رانی گۆگڵ ئێرس بڵاوكرایه‌وه.
هه‌واڵه‌كه پێگه‌ی" ده‌یلی ستار " بڵاویكردۆته‌وه و له وێنه‌كه‌دا دیمه‌نی ده‌رگایه‌ك یان گومه‌زێك له ناوه‌ڕاستی به‌سته‌ڵه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه و به دیمه‌نێكی ده‌گمه‌ن ناوبراوه.
بۆچوونه‌كان له‌باره‌ی ئه‌م وێنه نامۆیه جیاواز بووه و به‌شێك له‌وان پێیان وایه كه ئه‌وه ده‌رگایه و ده‌كه‌وێته به‌شی خواره‌وه‌ی ئه‌م كیشوه‌ره و هه‌ندێكی دیكه‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بونه‌وه‌ری ئاسمانی له‌م شوێنه‌دا ده‌ژی و بۆ ئه‌وه‌ش داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ده‌كه‌ن.