راوێژكارێكی خامنەیی: هۆشداریمان داوە بەدەسەڵاتدارانی هەرێم

جیهان

06/10/2021     ژمارەی بینراو 354

راچڵەكین-

راوێژكارێكی عەلی خامنەیی، رابەری روحی ئێران دەڵێت، پێش ئەوەی هێرشبكەنە سەر خاكی هەرێمی كوردستان لەبارەی گروپە چەكدارەكانی دژ بە كۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداریان بە دەسەڵاتدارانی هەرێم داوە.

یەحیا رەحیم سەفەوی، لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند:" پێش ئەوەی دەست بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانمان بكەین لە هەندێك ناوچە، هۆشداریمان دابووە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان كە نابێت هیچ گروپ و لایەنێكی چەكداری دژ بە كۆماری ئێران لە هەرێمەكەیاندا بوونی هەبێت".

سەفەوی هۆشداریی بە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەدات و دەڵێت:" ئێران زۆر جار رایگەیاندووە كە نابێت هەرێمی كوردستان ببێتە شوێنی كۆبوونەوەی دژبەرانی شۆڕشی ئێران، تەنانەت پێش هێرشەكانی هێزی وشكانی سوپای پاسداران بۆ سەر ناوەندەكانی كۆبوونەوەی ئەو گرووپانە لە هەرێمی كوردستان، بە فەرمی راگەیێندرا كە نابێت لەم ناوچانەدا دژبەرانی كۆماری ئیسلامی هەبن".

ئەمساڵیش هەڕەشەكان بەرپرسانی ئێران بۆ حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و گوشارەكانیان بۆ عیراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ سنوورداركردنی جموجۆڵی ئەو حیزبانە چڕتر بووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن