ڤیدیۆ: پیاوێك بۆ خێر.. 33 ئافره‌تی له‌خۆی ماره‌كردوه‌

ستایل

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 39

ڤیدیۆ: پیاوێك بۆ خێر.. 33 ئافره‌تی له‌خۆی ماره‌كردوه‌

ڕاچڵه‌كین-

پیاوێكی میسری له‌سه‌ر شاشه‌ی‌ یه‌كێك له‌ تیڤیه‌كان باسی له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ 33 جار و وه‌ك كارێكی خێرخوازی هاوسه‌رگیری كردوه‌.

ئه‌م پیاوه‌ كه‌ خۆی ناوناوه‌" پاساو هێنه‌ره‌وه‌ی‌ شه‌رعی" به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ هاوسه‌ره‌كان بۆلای یه‌كتر كاتێك 3 جار ته‌ڵاق كه‌وتۆته‌ نێوانیان بڕیاری ئه‌وه‌یداوه‌ به‌م كاره‌ یارمه‌تی هاوسه‌ره‌كان بدات بگه‌ڕێنه‌وه‌ لای یه‌كتر وه‌ك كارێكی خێر و له‌ پێناو خودا و بێ به‌رامبه‌ر.

محمد كه‌ ناوی ئه‌م پیاوه‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی‌ ژنی ئه‌و پیاوانه‌ ماره‌ ده‌كات كه‌ سێ به‌ سێ ته‌ڵاقدراون وه‌ك مێردێكی شه‌رعی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كه‌ ده‌كات و پاشان لێی جیا ده‌بێته‌وه‌ و ئافره‌ته‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ لای مێرده‌كه‌ی‌ خۆی و جارێكی دیكه‌ ئافره‌تێكی دیكه‌ كه‌ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بچێته‌ لای له‌ خۆی ماره‌ ده‌كات و مه‌به‌ستی ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خێزانه‌كان وێرانتر نه‌بن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ لای یه‌كتر.

 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن