قوربانیانی تەقینەوەكەی ئەفغانستان بۆ 200 كەس بەرزبووەوە

جیهان

08/10/2021     ژمارەی بینراو 193

وێنە: ئەرشیف

راچڵەكین –

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی ئەمڕۆی ئەفغانستان، كە لەكاتی ئەنجامدانی نوێژی هەینی، مزگەوتێكی شیعەكانی لە ویلایەتی قەندوز كردە ئامانج، بۆ زیاتر لە 200 كەس بەرزبووەوە.

زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تەقینەوەكە لە ناوچەی سەید ئاباد لە ویلایەتی قەندوز روویداوەو بەگوێرەی ئامارە تەندروستییەكان، لانی كەم 50 كەس گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە 150 كەسی دیكەش بریندار بوون.

وتیشی:" لەدوای تەقینەوەكە، هێزەكانی تاڵیبان گەیشتونەتە ناوچەكەو لێكۆڵینەوەش لە پەلامارەكە دەستیپێكردوە".

میدیاكانی ئەفغانستان لەسەر زاری چەند شایەتحاڵێك بڵاویانكردەوە، تەقینەوەكە بەهۆی پەلامارێكی خۆكوژی بووە، بەڵام تائێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لەئەنجامدانی تەقینەوەكە رانەگەیاندووە.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن