سلێمانی؛ نەخۆشێک بێ رێخۆڵە کوێرە لە دایکبووە

کوردستان

09/10/2021     ژمارەی بینراو 1043

راچڵەکین-

تاوەری تەندروستی سمارت بڵاویکردووەتەوە، نەشتەرگەرییان بۆ نەخۆشێک ئەنجامداوە دەرکەوتووە ئەو نەخۆشە هەر لە منداڵییەوە ریخۆڵە کوێرەی نەبووە.

تاوەری تەندروستی سمارت لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە،  دوای ئەوەی نەخۆشێکی بە ڕەگەز مێینەی دوو گیانی تەمەن ٢٥ ساڵ بەهۆی ئازاری بەشی خوارەوەی سکییەوە سەردانی نەخۆشخانە دەکات و گومانی ڕیخۆڵە کوێرەی لێدەکرێت. لە پاش پشکنین و چارەسەرکردنی، دەردەکەوێت کە نەخۆشەکە ڕیخۆڵە کوێرەی هەر لە منداڵییەوە نەبووە و لە ڕێی هیچ نەشتەرگەرییەکی پێشتریشەوە لانەبردراوە.

تاوەرەکە ئاماژەی بەوەکردووە، دروست نەبوونی ڕیخۆڵە کوێرە بە حاڵەتێکی زۆر دەگمەن هەژمار دەکرێت لە بواری پزیشکیدا.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، دوای ئەوەی چارەسەری پێویست بۆ ئازاری نەخۆشەکە کراوە و بە تەندروستییەکی باشەوە نێردراوەتەوە ماڵەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن