چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌ جه‌ڵته‌ی‌ سییه‌كان ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌

تەندروستی

10/10/2021     ژمارەی بینراو 228

چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌ جه‌ڵته‌ی‌ سییه‌كان ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌


ڕاچڵه‌كین- 

جەڵتەی سییەکان بریتیە لە گیرانی یەکێک لە خوێنبەری سییەکان لەناو سییەکاندا، دکتۆر ئارام پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن ده‌ڵێت" لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، گیرانی خوێنبەرەکانی سییەکان بەهۆی کڵۆی خوێنی مەییوەوە دروست ئەبێت کە زۆرجار ئەو کڵۆ خوێنە مەییوانە لە پەلەکان و بەتایبەت لە خوێنهێنەرەکانی قاچەوە دێن ، زۆربە کەمیش لە بەشەکانی تری ناوەوەی جەستەوە دێن"

دیارترین نیشانه‌كانی توشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی‌ سییه‌كان:

1- هەناسە توندی ، لەپڕ دروست ئەبێت و بە پێ ی پەستان و هیلاکی خراپتر ئەبێت
2- ئازاری سنگ : ئەم نیشانەیە وەکو نیشانەی جەڵتەی دڵ وایە ئازارەکەی توند و تیژە کاتێک هەناسە ئەدەیت بە قوڵی، وە زۆرجار کەسەکە ئەوەستێت و ناتوانێت هەناسەی قوڵ بدات، بە هەمان شێوە لە کاتی کۆکە و چەمانەوە هەست بە ئازار ئەکرێت .
3- کۆکە: کۆکە زۆرجار خوێنی لەگەڵ یان خوێن لەگەر دەردراوی کۆکەکەدا ئەبینرێت 
4- ئەکرێ نیشانەی تریش هەبێت لە کاتی جەڵتەی سییەکاندا وەکو(  نارێک لێدانی دڵ، سەرگێژخواردن، عارەق کردنەوەی زۆر، تا، ئازار و ئاوسانی قاچ، شێن بونەوەی پێست)

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن