به‌وێنه.. سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا خه‌می داهاتوی كچه‌كه‌ی و هه‌موو كچانی جیهانیه‌تی
ڕاچڵه‌كین- چراخان
ئه‌مڕۆ 11ی ئۆكتۆبه‌ر ڕۆژی جیهانی منداڵانی كچه له جیهاندا به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا به په‌یامێك پشتگیری كچه‌كه‌ی خۆی و كچانی وڵاته‌كه‌ی و جیهان ده‌كات.
ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا نوسیویه‌تی" بیر له ئیللای كچم و داهاتوی ده‌كه‌مه‌وه بیر له داهاتووی هه‌موو كچان ده‌كه‌مه‌وه له وڵاته‌كه‌م و ته‌نانه‌ت له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببین له‌وه‌ی ده‌توانیت هاوكاریان بین و ئه‌و چانسانه‌یان پێ ببه‌خشین كه پێویستیانه و شایه‌نین"
سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزبای ئه‌و ڕۆژه ده‌كات و ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت و داواش ده‌كات هه‌موان پابه‌ندی نوێ بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكه‌ن و هه‌بن له‌پێناو كچه‌كانیان و خوشكه‌كانیان و ئه‌و هه‌سته‌یان پێ بده‌ن كه ئارامبن و دڵنیابن و هیچ ڕێگریه‌ك نه‌بێت له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به ڕێگا و خه‌ونه‌كانی ئاره‌زووی ده‌كه‌ن"