عیراق كەمترین رێژەی تووشبووانی كۆرۆنا تۆماردەكات

عێراق

11/10/2021     ژمارەی بینراو 168

راچڵەكین –

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، كەمتر لە هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو 28 كەسیش بەهۆی كاریگەریی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتەكە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 944 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا سێ هەزارو 205 تووشبوو چاكبوونەتەوە.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ دوو ملیۆن و 24 هەزارو 705 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش تائێستا ملیۆنێك و 948 هەزار و 571 كەس چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 96.2%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 22 هەزارو 591 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن