حزبوڵای عیراق لەبارەی هەڵبژاردنەكان: گەورەترین فێڵ بوو لە"گەل" كرا

عێراق

12/10/2021     ژمارەی بینراو 565

راچڵەكین-

یەكێك لەبەرپرسانی كەتیبەكانی حزبوڵای عیراق كەلەلایەن ئێران-ەوە پشتیوانی دەكرێت، لەبارەی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند:" گەورەترین فێڵ بوو كەلەگەلی عیراق كرا لەمێژووی هاوچەرخدا."

ئەبوعەلی عەسكەری، لەبەیاننامەیەكدا، دواهەمین هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقی بەو هەڵبژاردنانە چواندووە كەلەسەردەمی رژێمی سەدام حسێن-دا بەڕێوەدەچوو.

عەسكەری ئاماژەی بەوەكرد، بەشداریكردنی تەنها 41%ی هاوڵاتیان لەهەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران كە كەمترین رێژەیە لەساڵی 2003 وە بەڵگەیە لەسەر خاوێن نەبوونی هەڵبژاردنەكان و گومانەكانی زیاتر كردووە.

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن كەلەلایەن كۆمسیۆنەوە راگەیەندراوە، رەوتی سەدر 74 كورسی، كوتلەی تەقەدومی سوننی 41 كورسی پەرلەمانیان بەدەستهێناوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن