كۆمیسیۆن كردنەوەی دەرگای پێشكەشكردنی تانە لەسەر ئەنجامە بەراییەكان راگەیاند

عێراق

12/10/2021     ژمارەی بینراو 130

راچڵەكین-

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لەعیراق رایگەیاند، دەرگای پێشكەشكردنی تانە لە ئەنجامە بەراییەكانی ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران، كراوەتەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لەعیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا، ئەو لایەنانەی كە ئەنجامە بەراییەكانی ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختە رەت دەكەنەوە، مافی ئەوەیان ھەیە تانە پێشكەش بكەن، ئەوەیش بەپێی یاسای كۆمیسیۆن كە مافی بە پارت و كاندیدان داوە لە میانی سێ رۆژدا دوای رۆژێك لە بڵاوكردنەوەی ئەنجامە بەراییەكان، تانە پێشكەش بكەن و وتی:"لایەنەكان دەتوانن تانەكانیان پێشكەش بە نووسینگەی نشتمانیی، نووسینگەی پارێزگا، نووسینگەی ھەڵبژاردنی كۆمیسیۆن، نووسینگەی دەستەی ھەرێم بكەن، ھەروەھا دەتوانن بەشێوەیەكی راستەخۆ پێشكەشی دەستەی دادوەریی بكەن".

غەلای وتیشی: "ئەنجوومەنی كۆمیسیاران پابەندە بە وەڵامدانەوەی روونكردنەوە و داواكارییەكانی دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەكان لەبارەی تانەكان لە ماوەی حەوت رۆژی كاركردندا لەو بەروارەی بەدەستی دەگات".

راشیگەیاند: "دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەكان لە میانی ١٠ رۆژدا لە رۆژی وەڵامدانەوەی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لەبارەی تانەكان، دەست بە لێكۆڵینەوە دەكات لەو تانانەی كە پێشكەش دەكرێن".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن