پۆرتوگال بەسەركردایەتی رۆناڵدۆ.. لۆكسمبۆرگ-ی هاڕی

وەرزش

13/10/2021     ژمارەی بینراو 224

راچڵەكین-

لەچوارچێوەی بەڕێوەچوونی یاریەكانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە مۆندیالی 2022، شەوی رابردوو، هەردوو هەڵبژاردنەی پۆرتوگال و لۆكسمبۆرگ بەیەكگەیشتن.

لەیاریەكەدا هەرزوو باڵا دەستی پۆرتوگالییەكان بە رابەرایەتی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بەسەر یاریەكەدا دەركەوت تا لەخولەكی 8ی یاریەكەدا، مووشەكەكەی مادێرا بەلێدانی سزا گۆڵێكی بۆ پۆرتوگال تۆماركرد، دوای پێنج خولەك لەو گۆڵە، بەهەمان سیناریۆ رۆناڵدۆ گۆڵی دووەمی تۆماركرد.

فشاری پۆرتوگالییەكان بەردەوامی هەبوو تالەخولەكی 18 دا، برونۆ فێرناندێز، گۆڵی سێیەمی تۆماركرد و گێمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایی هات. 
 
لەگێمی دووەمی یاریەكەدا پۆرتوگالییەكان، لەهێرش و فشارەكانیان بۆ سەر گۆڵی لۆكسمبۆرگ بەردەوام بوون تا لەخولەكی 69 ی یاریەكەدا، جواو پالینیا پۆرتوگالی كردە خاوەنی گۆڵی چوارەم، كەرنەڤاڵی گۆڵەكانی هەڵبژاردەكەش لەخولەكی 87 دا كۆتایی هات كاتێك كریستیانۆ رۆناڵدۆ پۆرتوگالی كردە خاوەنی گۆڵی پێنجەم و هاتریكی خۆی لەیاریەكەدا تۆماركرد.  
 
بەبردنەوەی ئەم یارییە ژمارەی خاڵەكانی پۆرتوگال بۆ 16 خاڵ بەرزبووە و ئێستا بە جیاوازیی خاڵێك لە دواوەی سێربیایە، لە پلەی دووەمی كۆمەڵەی یەكەمە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن