عیراق.. دەیان كەسی دیكە بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

عێراق

13/10/2021     ژمارەی بینراو 173

راچڵەكین –

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دەیان تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو ژمارەی تووشبووانیش رووی لە بەرزبوونەوە كردووە.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتەكە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هەزارو 766 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا سێ هەزارو 245 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 35 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ دوو ملیۆن و 28 هەزارو 115 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش تائێستا ملیۆنێك و 955 هەزار و 288 كەس چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 96.4%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 22 هەزارو 655 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن