هۆكاری توشبوونه‌ بە نەخۆشی شەکرە جۆری دوو

تەندروستی

13/10/2021     ژمارەی بینراو 864

هۆكاری توشبوونه‌ بە نەخۆشی شەکرە جۆری دوو

ڕاچڵه‌كین-

ئەوەی یەکلا بووەتەوە ئەو کەسانەی قەڵەون ئەگەری تووش بوونیان بە نەخۆشی شەکرە جۆری دوو زۆرە بەڵام کۆمەڵێک نەخۆش هەن کاتێک دەست نیشانیش دەکرێن کێشیان زۆر نیە، دكتۆر ڕه‌وه‌ند پزیشکی پسپۆڕی ھەناوی ودڵ له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

ئەمە بووەتە چەقی چەندین توێژینەوە لەجۆری دووەمی شەکرە ئەو ئنسۆلینەی کە لە جەستەدایە باش کار ناکات هەتا ئێستاش هۆکارەکەی دەگەڕێندرایەوە بۆ زیادبوونی کێش کە وادەکات ئەو ئینسۆلینەی هەیانە باش کارناکات بۆیە ڕێنمای ئەو کەسانەی کە کێشیان زۆرە دەکرا کێشیان دابگرن ڕەنگە بتوانن ڕزگاریان بێت لە نەخۆشی شەکرە و پێویستیان بە دەرمان نەبێت.

بەپێ دواین تۆێژینەوەکان ئەو کەسانەی کێشیان زۆر نیە بەڵام چەوری زۆریان هەیە لەدەوری جگەر و پەنکریاسیان وا دەکات کە تووشی شەکرە ببن بەهۆی ئەو چەوریەوە پەنکریاس نەتوانێیت ئینسۆلین پێویست درووست بکات و بتوانێت بە ئەرکی خۆی هەستێت بەهۆی ئەو چەوری دەوری جگەر و پەنکریاسەوە.

توێژینەوەکان ئەوایان سەلماندووە داگرتنی کێش دەبێتە هۆی ڕزگاربوونەی ئەوانەی کێشیان زۆرە لە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو ئەی ئەو کەسانەی کە کێشیان زۆر نیەو تووش بوون؟

ئەمە گرنگی ئەوەمان بۆ دەردەخات پێش ئەم توێژینەوانە ئەوەی کە تووشی شەکرەی دوو دەبێت و کێشی زۆر نیە دەبوایە دەست بکرایە بە چارەسەر وەرگرتن بەڵام ئەم توێژینەوانە پێمان دەڵێن ئەو کەسانەش بەهۆی چەوری زۆری ناو سکیان بە تایبەت جگەر و پەنکریاسیان  دەبێتە هۆی تووش بوونیان بە شەکرە و ئەگەر لەژێر چاودێری پزیشکدا کێشیان دابگرن بە ڕێژەی %5 دەتوانن ڕزگاریان بێت لە شەکرەی جۆری دوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن