ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیان لەكاركێشایەوە

کوردستان

13/10/2021     ژمارەی بینراو 332

راچڵەكین –

بەهۆی ئەو شكستە گەورەیەی كە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوچاری بزوتنەوەی گۆڕان هات، ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی ئەو حزبە بڕیاریاندا دەستلەكاربكێشنەوە.

خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ 13-10-2021 بڵاویكردەوە، دەستلەكاركێشانەوەی بەكۆمەڵیان راگەیاندو ئاماژەیان بەوەشكردووە كە لە زووترین كاتدا دەستەیەكی كاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەكە پێكدەهێندرێت.

دەقی راگەیەندراوەكە:

راگەیاندراوێك لە خانەی راپەڕاندنەوە

وەك هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە هەستیارە، خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیارماندا دەستلەكاربكێشینەوە، هاوكات لە زووترین كاتدا دەستەیەكی كاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەكە پێكدەهێندرێت.

١٣ی١٠ی٢٠٢١

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن