سەدر شاندی دانووستانكاری بۆ پێكهێنانی حكومەت راگەیاند

عێراق

14/10/2021     ژمارەی بینراو 270

راچڵەكین-

رێبەری رەوتی سەدر، شاندێكی چوار كەسی پێكهێنا بۆ دانووستان لەگەڵ لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران بەمەبەستی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی داهاتووی عیراق.

موقتەدا سەدر لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، تەواوی لایەنە سیاسییەكان ئاگادار دەكەینەوە، كە لیژنەی دیاریكراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق، نوێنەرایەتی رەوتی سەدر دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لیژنەی ناوبراو تەواوی دەسەڵاتیان هەیە، بۆ ئەوەی هاوپەیمانێتی بۆ ئەم قۆناغە دروستبكەن، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی و خۆپارێزی لەو كەسانەی كە تێبینیمان لە سەریان هەیە.

رێبەری رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ كەسێك بۆی نییە دەستێوەردان لە كاروباری ئەو لیژنەیە بكات، كە پێكهاتوون لە:

حەسەن عەزاری / سەرۆكی لیژنە

نەسار ئەلروبەیعی / جێگری یەكەم

نەبیل تەڕەفی / جێگری دووەم

حاكم زاملی / پاڵپشتی لیژنە



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن