ئه‌م پیاوانه‌ بۆ هاوسه‌رگیری نابن

ستایل

15/10/2021     ژمارەی بینراو 519

ئه‌م پیاوانه‌ بۆ هاوسه‌رگیری نابن


ڕاچڵه‌كین-چراخان 

ژیانی هاوسه‌رگیری ژیانێكی هاوبه‌شه‌ و زۆر گرنگه‌ بژارده‌كه‌ت دروست بێت، له‌م بابه‌ته‌دا كه‌سایه‌تی ئه‌و پیاوانه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو كه‌ باشتر وایه‌ خانمان لێیان دوور بكه‌ونه‌وه‌ و هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن.


1- ئه‌و پیاوه‌ی‌ ته‌نها ئه‌مر ده‌كات:
جۆرێك له‌ كه‌سایه‌تی پیاوان ویستی خۆ زاڵكردن و سه‌پاندنیان هه‌یه‌ به‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌یان و له‌و ڕێیه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت ته‌نها ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان ده‌یڵێن جێ به‌جێ ببێت ئه‌گه‌ر ئافره‌ت وانه‌كات ئه‌وه‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ نێوانیاندا دروست ده‌بێت و ئه‌م جۆره‌ له‌ ماوه‌ی‌ ده‌ستگیرانداریدا ده‌رده‌كه‌ون، تۆی خانمیش ئه‌گه‌ر زانیت وایه‌ ئه‌وه‌ زوو لێی جیاببه‌ره‌وه‌.

2-پیاوانی ڕه‌زیل له‌ ده‌ربڕینی هه‌سته‌كان:
ئه‌و پیاوانه‌ی‌ كه‌ نازانن وشه‌كانیان ده‌رببڕن و ڕه‌زیلی ده‌كه‌ن له‌ ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆزه‌كانیان بۆ به‌رامبه‌ر، مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئافره‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕانه‌یه‌ت كه‌ قسه‌ی‌ نه‌رم و نیانی پێ بوترێت.

3- ئه‌و پیاوه‌ی‌ قسه‌ له‌ ده‌میا ناوه‌ستێت و نهێنی ناپارێزێت:
ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ئه‌وه‌ دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌ قسه‌یه‌ك به‌ ده‌زگیرانه‌كه‌ت ده‌ڵێیت و دواتر له‌لای چه‌ندین كه‌س ده‌یبیستیته‌وه‌ ئه‌وه‌ جیابوونه‌وه‌ باشترین هه‌نگاوه‌.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن