كێبڕكێكانی پرێمەرلێگ دەستپێدەكەنەوە

وەرزش

16/10/2021     ژمارەی بینراو 221

راچڵەكین-

گەڕێكی نوێی خولی پرێمەرلێگ دەستپێدەكاتەوەو یانەی مانچیستەر یونایتد و لێستەر سیتی یاری لوتكە دەكەن.

كاتژمێر 17:00لە یارییەكی لووتكەدا كە لەسەر یاریگەی كینگ پاوەر بەڕێوەدەچێت، هەردوو یانەی لێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد رووبەڕووی یەكدەبنەوە.
 
كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ سەركردایەتیكردنی تیپەكەی ئامادەیە و ماركۆس راشفۆردیش كە لە یۆرۆی 2020ـەوە بەهۆی پێكانەوە دووركەوتبووە، گەڕاوەتەوە نێو مەشقەكانی یانەكە و ئەگەری هەیە ئەمڕۆ ئامادەبێت بۆ هاوكارییكردنی هێڵی پێشەوەی یانەكە.

كاتژمێر 19:30 هەردوو یانەی چێڵسی، پێشەنگی ریزبەندی خولەكە رووبەڕووی یانەی برێنتفۆرد سوپرایزی ئەم وەرزەی خولەكە یارییدەكات.

خشتەی یاریەكانی ئەمڕۆی پرێمەرلیگ:

واتفۆرد - لیڤەرپوول 14:30
ئاستۆن ڤێلا - ولڤەرهامتۆن 17:00
لێستەر سیتی - مانچێستەر یونایتد 17:00
مانچێستەر سیتی - بێرنلی 17:00
ساوسامتۆن - لیدز یونایتد 17:00
نۆرویچ سیتی - برایتۆن 17:00
برێنتفۆرد - چێڵسی 19:30

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن