ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت 100 ساڵ بژیت ئه‌م خۆراكه بخۆ
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
سیستمی خۆراكی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر درێژی ته‌مه‌نی مرۆڤ، ئه‌و خۆراكانه چین كه پێویسته بخورێن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ته‌مه‌نی درێژ بێت؟
پێگه‌ی The American Journal of Lifestyle Medicine بابه‌تێكی گرنگی بڵاوكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه فاسۆلیا و ماش باشترین خۆراكن ده‌كرێت بخورێن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ته‌مه‌نی هه‌تا 100 ساڵ بڕوات.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌ی شین كراوه له جیهاندا و مه‌به‌ست له‌م ناوچه‌یه ئه‌وه‌یه كه زۆرترین كه‌سانی به‌ته‌مه‌نیان تیادایه گه‌یشتونه‌ته 100 ساڵ و سیستمی خۆراكیان پڕ له پاقله‌مه‌نیه‌كان بووه.
فاسۆلیا یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی پڕ له پرۆتین و ڕیشاڵی ڕوه‌كیه و هیچ چه‌وریه‌كی تیادا نییه به نزیكه‌ی، یه‌ك كوپ فاسۆلیا 15 گرام پرۆتین و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌ك گرام شه‌كر و چه‌وری تیادایه.
خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڕیشاڵ واده‌كه‌ن مرۆڤ ته‌ندروست بێت و ئه‌گه‌ری توشبوونی به خه‌مۆكی و به‌رزی په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشی شه‌كره و ته‌نانه‌ت خه‌ڵه‌فان كه‌مببێته‌وه.