ڤیدیۆ: شاجوانه‌كه‌ی لوبنان نهێنی جوانیه‌كه‌ی ئاشكرا كرد
ڕاچڵه‌كین- چراخان
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری لوبنان و شاجوانی پێشووتری وڵاته‌كه‌ی له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا بێ ئه‌وه‌ی بیشارێته‌وه له هه‌واداره‌كانی نهێنی جوانی خۆی ئاشكرا كرد.
نادین ده‌ڵێت" من هیچ كات باس له‌وه ناكه‌م به خواردنه‌وه‌ی ئاو و میوه و خه‌وی باش جوان بووم، نهێنی جوانی من فیله‌ر و بۆتۆكسه و ئێوه‌ش ده‌توانن وه‌ك من بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه‌تان لێ بێت كه ئاره‌زووی ده‌كه‌ن"
ئه‌م خانمه له‌دایكبووی 1984 ه و خاوه‌نی دوو منداڵه و له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابۆته‌وه، له ماوه‌ی ڕابردوو له چه‌ندین درامای جیاوازدا ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه، ئێستا ئه‌م خانمه بڕیاری ئه‌وه‌یداوه بۆ ماوه‌یه‌ك له كاری هونه‌ری دوور بكه‌وێته‌وه و سه‌رقاڵی كاری دیزاین و بزنس ی تایبه‌ت به‌خۆی بێت.