ئەفغانستان.. تەقینەوە لە مزگەوتێك ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە

جیهان

12/11/2021     ژمارەی بینراو 140

وێنە: ئەرشیف

راچڵەكین -

ئەمڕۆ لەكاتی ئەنجامدانی نوێژی هەینی، تەقینەوەیەكی تیرۆریستی لە مزگەوتێكی رۆژهەڵاتی ئەفغانستان روویداو بەهۆیەوە ژمارەیەك كوژراوو برینداری لێكەوتەوە.

میدیاكانی ئەفغانستان بڵاویانكردەوە، تەقینەوەكە لە مزگەوتێكی شارۆچكەی سپین گاری سەر بە ویلایەتی نانگارھار لە رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە روویداوە، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكانیش، سێ كەس لە نویچژخوێنانی مزگەوتەكە گیانیان لەدەستداوەو 15 كەسی دیكەش بریندار بوون.

هەرچەندە تائێستا ھیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەكە رانەگەیاندووە، بەڵام پەنجەی تۆمەت بۆ گروپی تیرۆریستی داعش رادەكێشرێت، بەو پێیەی جموڵەكانی ئەو گروپە لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی ئەفغانستان زیادیكردووە، بەتایبەتی لەدوای گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن تاڵیبانەوە. 

لەماوەی رابردوودا، چەندین تەقینەوە لە مزگەوتەكانی ئەو وڵاتە روویانداوەو بەهۆیەوە سەدان كوژراوو برینداری لێكەوتووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن