بەشە خۆراكی مانگانە دابەشدەكرێت

وەرزش

15/11/2021     ژمارەی بینراو 817

راچڵەكین-

وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، لەماوەی دوو رۆژی داهاتوو بەشی سێیەمی بەشە خۆراك و بەشی نۆیەمی ئارد دابەشدەكەن.

عەلا ئەحمەد، وەزیری بارزگانی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، لەماوەی دوو رۆژی داهاتوو بەشی سێیەمی بەشە خۆراك دابەشدەكرێت و لەگەڵ ئەوەشدا بەشی نۆیەمی ئاردیش دابەش دەكەن.

ئەوەشی روونكردووەتەوە، لەمڕۆوە بریكارەكانی خۆراك و كۆگاكان لە پارێزگاكان مادەكانی خۆراكیان پێدەگات تا بە باشترین شێوە دابەشی بكەن.

پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدابوو گۆڕانكاریی لە دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتییاندا بكات و مادەكانی خۆراك زیاد بكرێن.

لە ئێستادا مادەكانی خۆراك بۆ پێنج مادەی سەرەكی زیاد كراون، ئەوانیش (برنج، شەكر، زەیت، نیسك و فاسۆلیا).

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن