قەزافی كوڕ بەو پۆشاكەی باوكی پێ ناسرابوو خۆی بۆ سەرۆكایەتی لیبیا كاندید كرد

جیهان

15/11/2021     ژمارەی بینراو 298

راچڵەكین-

بەڕیشێكی ماش و برنجی و جلو بەرگی ڕەسەنی لیبیی و رەنگە پەسەندكراوەكەی باوكی، سەیفولئیسلام قەزافی، كوڕی موعەمەر قەزافی سەرۆكی پێشووتری لیبیا جارێكی تر دەركەوتەوە، بەڵام دەركەوتنێكی ئاسایی نا.

سەیفولئیسلام قەزافی، لەگەڵ دەركەوتنیدا ناوی خۆی پێشكەش بە نووسینگەی بازنەی هەڵبژاردنی شاری سەبها كرد بە ئامانجی خۆ كاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆكی لیبیا لەو هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەی كە بڕیارە رۆژی 24ی كانونی یەكەمی داهاتوو ئەنجامبدرێت.

هاوكات كۆمسیۆنی باڵای نیشتمانی هەڵبژاردنەكانی لیبیا لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كوڕەكەی قەزافی كە لەراپەڕینی 2011ی لیبیا لەلایەن نەیارانییەوە كوژرا، بەڵگەكانی پەیوەست بە خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆكابەتی ئەو وڵاتە پێشكەشكردووەو پەسەندكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن