" 330 ملیۆن دینار بۆ نانخواردنێك خەرج كراوە بەبێ ئەوەی برنج و شلەیەكی لێ بكڕدرێت"

کوردستان

19/11/2021     ژمارەی بینراو 1386

راچڵەكین-

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، لەكاتی كەرەنتینەدا، لەلایەن بەرپرسێكی وەزارەتی ناوخۆ ئەفسەرێك رادەسپێردرێت بۆ كڕینی خواردن بۆ هێزە ئەمنییەكان بەبڕی 330 ملیۆن دینار، بەڵام تەنانەت برنج و شلەیەكی پێ نەكڕدراوە.

عەلی حەمەساڵح، لەڤیدیۆیەكدا كەلەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت:" ئەو 330 ملیۆن دینارە لەداهاتی هاتوچۆی سلێمانی خەرج كراوە، بەڵام تەنانەت لەفەیەكی پێ نەكڕدراوە، سەربازری ئاشكرابوونی دۆسێكەش، تائێستا ئەو ئەفسەرە دەستگیرنەكراوە."

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن