راپۆرتە پزیكشییەكانی بایدن چییان ئاشكرا كردووە؟

جیهان

20/11/2021     ژمارەی بینراو 905

راچڵەكین-

پزیشكی تایبەتی كۆشكی سپی ئاشكرایكرد، بەگوێرەی ئەو پشكنینانەی بۆ جۆبایدن-ی سەرۆكی ئەمریكا ئەنجامدراون، دەركەوتووە " تەندروستی باشە"و لەتوانایدایە وەك سەرۆكی ئەو وڵاتە ئەركەكانی رابپەڕێنێت.

دوێنێ هەیینی، جۆبایدن، بەهۆی ئەنجامدانی پشكنینی ووردبینی قۆڵۆن كە پێویستی بەوە بوو بێهۆش بكرێت، بۆ ماوەیەك دەسەڵاتەكانی رادەستی كامالا هاریسی جێگری كرد، دوای چەند كاتژمێرێكیش كۆشكی سپی بڵاویكردەوە، بایدن دوای تەواوبوونی پشكنینەكانی دەسەڵاتی گرتووەتەوە دەست.

كیڤن ئۆكونر، پزیشكی تایبەتی كۆشكی سپی بڵاویكردەوە، سەرۆك تەندروستی باشەو بەهێزە، توانای ئەوەی هەیە بەسەركەوتوویی ئەركەكانی رابپەڕێنێت.ئەوەشی رەتكردەوە، جۆ بایدن تووشی شێرپەنجەی قۆڵۆن بووبێت.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت، ئەمڕۆ شەممە جۆ بایدن پێ دەنێتە تەمەنی 80 ساڵی و بەتەمەنترین سەرۆكی ئەمریكایە تائێستا ئەو پۆستەی گرتبێتە ئەستۆ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن