كاروانێكی ھێزەكانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە عیراق كرایە ئامانج

عێراق

22/11/2021     ژمارەی بینراو 174

راچڵەكین –

لە باشووری پارێزگای بەغدا، بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی سەر بە هێزەكانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش تەقییەوەو هیچ زیانێكی بەدواوە نەبوو.

میدیاكانی عیراق لەسەر زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ 22-11-2021، لەكاتی تێپەڕبوونی كاروانێكی سەر بە ھێزەكانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لەناوچەیەكی باشووری پارێزگای بەغدا، كە كەلوپەلی لۆجستی دەگواستەوە، بۆمبێكی چێندراوی پێدا تەقییەوە.

بەوتەی سەرچاوەكە، تەقینەوەكە ھیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.

تائێستا ھیچ لایەنێك بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە رانەگەیاندووە.

لەماوەی رابردوودا چەندین كاروانی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، لەناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، بە بۆمبی چێندراو هێرشیان كراوەتەسەر، تائێستاش هیچ كەس و گروپێك بەتۆمەتی ئەنجامدانی ئەو هێرشانە دەستگیر نەكراوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن