نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی گەورەی تۆماركرد

ئابوری

23/11/2021     ژمارەی بینراو 504

راچڵەكین -

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو بەرزبووەوەو هەر بەرمیلێك بەراورد لەگەڵ بەیانی ئەمڕۆ زیاتر لە سێ دۆلار چووە سەر نرخەكەی.

بە گوێرەی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ، كە تایبەتە بە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئەمشەو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ 82 دۆلارو 41 سەنت بەرزبووەوە، ئەمەش بەرزبوونەوەیەكی گەورەیە بەراورد لەگەڵا بەیانی ئەمڕۆ سێشەمە، كە بە 79 دۆلار و 34 مامەڵەی پێوەكرابوو.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس، لە 76 دۆلار و 24 سەنتەوە، بۆ 78 دۆلارو 73 سەنت بەرزبووەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن