حکومەت بوودجەی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا دابینکرد

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 585

راچڵەکین-

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بودجەیەکی تایبەتی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و و ھاوکارییکردنی قوتابیان و خوێندکارانی کەم دەرامەت دابینکرد.

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، بودجەیەکی تایبەت بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخان کرا، بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی بەشە ناوخۆییەکان و دابین کردنی خزمەتگوزارییەکان و ھاوکارییکردنی قوتابیان و خوێندکارانی کەم دەرامەت.

دوای چوار رۆژ لە خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ئیدارەی راپەڕین و هەولێر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاردا بڕە پارەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخانبکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن