لە گەرمیان تەرمی هاووڵاتییەک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

کوردستان

26/11/2021     ژمارەی بینراو 685

راچڵەکین-

بەیانی ئەمڕۆ لەگەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار هاوڵاتیەکی تەمەن ٥٢ ساڵان لەماڵەکەی خۆیدا بە خنكێنراوی دۆزرایەوە، بە وتەی کەسوکارەکەی بۆ پۆلیسی گەرمیان چەند ساڵێکە توشی نەخۆشی دەرونی بووە.

مقەدەمی مافپەروەر، عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەگەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار هاوڵاتیەک بەناوی (خ - ا  - م  ) لەدایکبووی 1969 لەماڵەکەی خۆیدا خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا بەوتەی کەسوکاری ناوبراو چەند ساڵێکە توشی نەخۆشی دەرونی بووە.

دەشڵێت، ئێستا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەسەر ڕوداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن