بەریتانیا گەشتکردنی هاووڵاتییانی شەش وڵاتی ئەفریقی بۆ وڵاتەکەی هەڵپەسارد

جیهان

26/11/2021     ژمارەی بینراو 438

راچڵەکین-

بەھۆی دەرکەوتنی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا سنووردارکردنی گەشتکردنی خستە سەر شەش وڵاتی ئەفریقی.

بەھۆی دەرکەوتنی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا کە بە (B.١.١.٥٢٩) ناسراوە لە وڵاتەکانی ئەفریقای باشوور و بۆستڤانا و لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ شەش وڵاتی ئەفریقی خستە "لیستی سووری" گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتە.

ساجید جاوید، وەزیری تەندروستیی بەریتانیا،جریوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە:"ئاژانسی ئاسایشی تەندرووستیی بەریتانیا (UKHSA)، لێکۆلینەوە لە نەوەیەکی نوێ (ڤایرۆسی کۆرۆنا) دەکات. پێویست بە داتای زیاترە بەڵام لە ئێستادا رێکاری رێگەگرتن دەگرینە بەر".

جاوید ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتژمێر ١٢:٠٠ ی سبەینێ شەممە وڵاتەکانی (ئەفریقای باشوور، نامبیا، لیزۆتۆ، بۆستڤانا، ئیسڤاتینی و زیمبابۆی)، دەخەنە لیستی سوورەوە و گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئەم وڵاتانە ھەڵدەپەسێردرێت و ئەوەشی دیاریکرد کە گەشتیاری بەریتانییەکانیش دەخرێنە کەرەنتینەوە.

ساجید جاوید، جەختی لەوەش کردەوە کە زاناکان دەڵێن "تا دوا رادە جێی مەترسییە" و دەبێت زانیاری زیاتر لەسەر ئەم جۆرە کۆبکرێتەوە.

وەزیری تەندروستیی بەریتانیا، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم جۆرە نوێیە لە جۆری دەلتا زیاتر بڵاودەبێتەوە و ئەگەری ھەیە ئەو ڤاکسینانەی کە ھەیە کاریگەریی کەمتری لە بەرامبەر ئەم جۆرەدا ھەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە تاکو ئێستا ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون بەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسەکە لە بەریتانیا تۆمار نەکراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن