ئاماری توشبووانی كۆرۆنا لە عیراق روو لەهەڵكشان دەكات

عێراق

26/11/2021     ژمارەی بینراو 212

راچڵەكین –

لەعیراق ئامارەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا روو لە هەڵكشان دەكات و وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش ئاشكرایدەكات، 17 تووشبووی دیكەی ئەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عیراق، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 856 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا هەزارو 423 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 17 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، كە زۆربەیان لە شارەكانی هەرێمی كوردستانن.

ئامارەكە دەریخستووە، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ دوو ملیۆن و 78 هەزارو 521 كەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەشی كە چاكبوونەتەوەو پەتاكەیان تێپەڕاندووە، گەیشتە دوو ملیۆن و 39 هەزارو 612 كەس، كە دەكاتە رێژەی 98.1%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەرزبووەوە بۆ 23 هەزارو 765 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن