راچڵەكین -
ئەمشەو نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی گەورەی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێك نزیكەی حەوت دۆلار لە نرخەكەی كەمبووەوە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئەمشەو لەمیانی مامەڵەكردن بە كڕین و فرۆشتنی نەوتی خاو، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ 73 دۆلارو 80 سەنت دابەزی، ئەمەش لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ هەینی، بە 80 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس، لە 76 دۆلار و یەك سەنتەوە بۆ 69 دۆلارو 15 سەنت دابەزی.