لە رووداوێكی هاتووچۆدا ئەفسەرێكی پێشمەرگە گیانی لەدەستدا

کوردستان

26/11/2021     ژمارەی بینراو 336

راچڵەكین –

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لەئەنجامی رووداوێكی هاتووچۆدا لەسنوری پارێزگای دهۆك، ئەفسەرێكی پێشمەرگە بەپلەی نەقیب، گیانی لەدەستدا.

ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ 26-11-2021، لەسەر رێگای سەرەكی نێوان قەزای بەردەڕەش و ناحیەی رۆڤیا، ئۆتۆمبیلێك وەرگەڕاو بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا.

ئاشكراشیكرد، ئەو كەسەی لە رووداوەكەدا گیانی لەدەستداوە، ئەفسەری پێشمەرگەيه بەپلەی نەقیب بەناوی هۆشەنگ جاسم ئەحمەد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن