بەر لەکۆرۆنا

کەلتوور

12/03/2020     ژمارەی بینراو 5173

لاوه‌ند نه‌وزاد


لاوەند نەوزاد

جاران ئەپژمیت چەند خۆش بوو ئەڵڵا
هەموو ئەیانوت خێرە ئینشاڵلا
ئێستا ئەپژمیت هەمووی غەیب ئەبێ
ئەوەی رانەکا ژێری تەڕ ئەبێ

جاران جەمشیرو خولەت ماچ ئەکرد
ئەحەو عەباست لەباوەش ئەکرد
ئێستا نانسی بێ بڵی ها ماچێ
ئەڵێی خوشکەکەم دەسنوێژم ئەشکێ

دەست شووشتن لای تۆ ئێسک گران بوو
میکرۆبی دنیا لاتان میوان بوو
ماشەڵلات لێ بێ ئێستا چەند چاکی
ئەڵێی فریشتەی بەهەشتی پاکی

جاران کافتریاو گەعدەی شەوانە
سێڵفی و گۆرانی ئاخر زەمانە
ئێستا لەترسا لەسەر بەرماڵی
گوایە بۆ نوێژی جومعە عەوداڵی؟

بیرتە جاران تۆ چەند پۆزاوی بووی
لەنیعمەتی خوا چەند ناحاڵی بووی
چارەکێ عەرەق سێ ـ چوار کۆرۆنا
خەیاڵی مەدرید یان بەرشەلۆنا

جاران لەوڵات زۆر ناڕازی بووی
خولیای پاریس و شاری سیدنی بووی
ئێستا بەختیاری و ئیسکان یاساغە
ئاسایش ئەتبا هەر بە قۆناغە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن