سلێمانی؛ شانۆیی وەك قەقنەس دەسووتێم نمایش دەكرێت

هەمەڕەنگ

27/11/2021     ژمارەی بینراو 535

راچڵەكین-

گروپی شانۆیی هەوار، شانۆیی وەك قەقنەس دەسووتێم لەشاری سلێمانی نمایش دەكات، دەقی شانۆییەكە لەلایەن هونەرمەند گەزیزە عومەر نووسراوە، سینۆگرافیا و دەرهێنانی نەژاد نەجم و لەنواندنی هەوار فارس-ە.

ئەم نمایشە كاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژانی یەك شەمە و دووشەمە بەرواری 28_29/ 11/ 2021  لەهۆڵی رۆشنبیری سلێمانی نمایش دەكرێت. 

وەك قەقنەس دەسووتێم :" باس لەئازارو خەمی ژنانی شانۆكار دەكات لەگەڵ ئەوەی مۆنۆدرامای وەك قەقنەس دەسووتێم لە ماوەی ئەم ساڵدا بەشداری چوار فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی كرد لە وڵاتانی میسر وتونس و عیراق بووە خاوەنی چەندەها خەڵات.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن