هاوسه‌ر
ڕاچڵه‌كین-
ئافره‌تێك كه خانمی ماڵه‌وه‌یه و له شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه له میسر ده‌ژی بڕیاری ئه‌وه‌یداوه تۆڵه له هاوسه‌ره‌كه‌ی بكاته‌وه دوای ئه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی له مۆبایلی هاوسه‌ره‌كه‌یدا بینیوه و پێیزانیوه كه ناپاكی به‌رامبه‌ر كردوه.
ئه‌م ئافره‌ته ته‌مه‌نی 23 ساڵه و هاوسه‌ره‌كه‌ی بێ هۆشكردوه و دواتر ئه‌ندامی نێرینه‌ی بڕیوه و وازیلێهانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی لێ بڕوات.
دوابه‌دوای گه‌یاندنی پیاوه‌كه به نه‌خۆشخانه پۆلیس ئه‌م ئافره‌ته‌ی ده‌ستگیر كردوه و دانی به‌وه‌دا ناوه كه گومانی هه‌بووه له‌ڕه‌فتار و گه‌ڕانه‌وه‌ی دره‌نگی هاوسه‌ره‌كه‌ی و چه‌ندینجار په‌یوه‌ندی نامۆی له مۆبایله‌كه‌یدا بینیوه و به‌ڵێنی ئه‌وه‌یداوه دوباره‌ی نه‌كاته‌وه به‌ڵام ڕاستی نه‌كردوه و كۆتا جار زانیویه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی نامۆ هه‌یه و بڕیاری ئه‌وه‌یداوه تۆڵه‌ی لێ بكاته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ئافره‌ته هاوسه‌ره‌كه‌ی بێ هۆش كردوه ته‌ماشای ناو مۆبایله‌كه‌ی كردوه و له‌وه دڵنیا بووه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئافره‌تی دیكه هه‌یه چۆته چێشتخانه‌كه‌ی و تیژترین چه‌قۆی ماڵه‌كه‌ی هێناوه و ئه‌ندامی نێرینه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی بڕیوه.