راچڵەكین-
ژاپۆن رەزامەندی دەربڕی لەسەر بەكارهێنانی لەناكاوی ئەو حەبەی بەمەبەستی رێگەگرتن لە تەشەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لەلایەن كۆمپانیای بەرهەمهێنانی دەرمانی مێرك-ی ئەمریكییەوە پێش خراوە.
بەم جۆرە وەزارەتی تەندروستیی ژاپۆن رێگە دەدا بە وەرگرتنی دەرمانی Molnupiravir لە رێگای دەمەوە كە بۆ رێگەگرتن لە كۆرۆنا بەرهەم هێندراوە.
بەپێی بڕیارەكە ئەوانەی تەمەنیان گەیشتووەتە ١٨ ساڵ و نیشانەكانی كۆرۆنایان بە سووكی لێ بەدەر كەوتووە بۆ ماوەی پێنج رۆژ و رۆژی دوو بڕ لە دەرمانەكە بەكار دەهێنن.