ئیگزیما چییە و چۆن دەتوانرێت رێگیری لێ بکرێت؟

تەندروستی

25/12/2021     ژمارەی بینراو 1214

راچڵەکین-

ئێگزیما بریتییە لە نەخۆشیەکی درێژخایەنی پێست کە پێکدێت لە ووشکبوونەوە و سووربونەوەو خورانێکی زۆری پێست کە بە پێی تەمەن شوێنی نەخۆشیەکە لە پێستی نەخۆشەکە لەوانەیە بگۆرێت، بەڵام لە منداڵی بچوک بەهیچ شێوەیەک لە ناوچەی دایبی دەرناکەوێت.

ئیگزیما زۆرتر لەو منداڵانەدا دەردەکەوێت کە لە خێزانەکانیاندا حاڵەتی هەستیاریان ( حەساسیەت) هەبێت وەک ئیگزیما، ڕەبۆ یان هەر حاڵەتێکی هەستیاری پێست یان کۆئەندامی هەناسە.

پێدەچێت نەخۆشیەیکە بەهۆی کێشە لە درووست وونی یەکێک لە پڕۆتینەکانی پێستەوە بێت کە پێی ئەووترێت فیلاگرین.

هەرچەندە نەخۆشیەکە درێژخایەنە و بەپێی کات زیادو کەم ئەکات ،بەڵام زۆرێک لەو منداڵانەی نەخۆشیەکەیان هەیە لەگەڵ گەورەبوون نەخۆشیەکەیان  نامێنێت.

بۆ دڵنیابوون لە دیاریکردنی نەخۆشەکە دەبێت سەردانی پزیشکی منداڵان بکەیت

چارەسەرکردن:
هەندێک دەرمان و کرێمی نەرمکەرەوەو شێدارکردنی پێست هەیە کە پێویستە پزیشک بۆ منداڵەکەت بنووسێت، تکایە لە خۆتەوە هیچ دەرمانێک بۆ منداڵ بەکارنەهێنیت، چونکە بچوکترین هەڵە لە پێدانی بڕو جۆری دەرمانەکە ژیانی منداڵەکەت ئەخاتە مەترسیەوە.

ئەو زانیاریانەی کە دایک و باوک زۆر گرنگە بیزانن بۆ ڕێگە گرتن لە ئیگزیما: 

۱- نابێت زوو زوو منداڵەکە بشۆریت.
۲- ئەبێت ماوەی شۆردنەکە واتە مانەوە لە حەمام کەمتر بێت لە ۱۰ دەقیقە.
۳- ئەبێت زوو زوو کرێمی شێدارکردن و نەرمکەرەوەی پێستی بە گوێرەی ڕێنمایی پزیشک بۆ بەکار بهێنیت بە تایبەت دوای شۆردن.
٤- شۆردن بە ئاوی شیلەتێن واتە نابێت زۆر گەرم  بێت.
۵- سابونی زۆر بە کەمی بۆ بەکاربهێنرێت.
٦- نابێت بۆن و موعەتەرو هەموو ئەو شتانەی کە خورانی پێست زیاد ئەکەن بۆ منداڵێک کە ئیگزیمای هەبێت بەکار بهێنرێت.
۷- نابێت جلەکانی خوری بێت یان فایبەری زۆر بێت بەڵام لۆکە باشترە.
۸- ئەو خواردنانەی مەدەرێ  یان زۆر کەم بیدەرێ کە هەستیاری زۆر  دروست ئەکەن وەکو هێلکە ٫ گوێز.
۹- ئەگەر منداڵەکە لەکاتی ئیش کردنی ڕۆژانەی دەستی زۆر خستە ناو ئاوەوە ٫ ئەوە پێویست ئەکات کە دەستکێشی بۆ بۆ لەدەست بکەیت.
۱۰- هەوڵ بدە لەو چالاکیانە دووری بخەیتەوە کە ئارەق کردنەوەی زۆری تێدایە.
۱۱- پێویستە ئامێری شێدارکردنەوە بەکار بهێنیت لە ماڵەوە بەتایبەتی ئەگەر لە وەرزی زستاندا ئامێری گەرمکەرەوەکە هەوای ماڵەوەی ووشک کردبۆوە یان لە وەرزی هاویندا ئامێری فێنک کەرەوەکە شێداری ماڵەکەتی کەم کردبۆوە.
۱۲- شوێنی خەوتنی منداڵەکە پێویستە فێنک بێت چونکە ئارەق کردنەوە خوران و ئیگزیماکە خراپتر ئەکات.

د.پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵا

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن