هەوکردنی ڤایرۆسی جگەری جۆری A چیە؟

تەندروستی

02/01/2022     ژمارەی بینراو 2169

راچڵەکین-

🔸چەند جۆرێک هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر هەیە بریتین لە جۆرەکانی A,B,C,D,E .

بەڵام جۆری A باوترین جۆرە لە منداڵاندا. 

🔸گواستنەوەی لە ڕێگای خواردن و خواردنەوەی پیس بوو بە ڤایرۆسەکەوە دەبێت ، وە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە .
🔸نیشانەکانی بەگشتی لەمنداڵاندا سوکن و ۱۰ ڕۆژ بۆ دووهەفتە دەخایەنێت.

🔸لەسەرەتادا نیشانەکانی  بریتین لەتایەکی کەم ، ژانە زگ و رشانەوە ،بێهێز بوون،کەم بونی ئارەزووی خواردن ، ئازاری جەستە و هەندێک جار سک چوون، لەم قۆناغە منداڵەکە دەتوانی کەسی نزیکی توش بکات ، گرنگە لەو قۆناغە دوور بکەونەوە لە بەکارهێنانی دەرمانی ناپێویست بەبێ ڕێنمایی پزیشک  چونکە لەوانەیە جگەری نەخۆشەکە  توشی زیان ببێت.

🔸دوای چەند ڕۆژێک بەشی هەرەزۆریان توشی زەردویی دەبن لەگەل گۆڕانی ڕەنگی میز و پیسایی ،لەم قۆناغە ڕێژەی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە زۆر زیاتر دەبێت لە قۆناغی پێش دەرکەوتنی زەردووییەکە.

🔸چارەسەری: هەوکردنی ڤایرۆسی جۆری A دەرمانێکی تایبەتی نیە بەڵکو چارەسەری  تەنها لەڕێگای  چارەسەری نیشانەکانیەتی وەکو ڕشانەوەو زگ چون و ڕێنمایی دەکرێت بۆ پشودان ( نابێت منداڵەکە بچێتە باخچەی ساوایان وقوتابخانە   ۱۰ بۆ  ۱٤ ڕۆژ دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی ) و زۆر خواردنەوەی شلەمەنی و خواردنی  شیرینیە سروشتیەکان و دوورکەوتنەوە لەخواردنە چەورەکان.

🔸ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وبەرگری لەشیان لاوازە یان نەخۆشی تری جگەریان هەیە پێویستیان بەچارەسەری تر دەبێت ئەگەر بەرکەوتنیان هەبوولەگەڵ کەسێکی توش بوو ئەویش  لەڕێگای پێدانی ڤاکسین یاخود دەرزی ئمیونۆگلۆبیولین لەماوەی۲ هەفتەدوای بەرکەوتنەکە.

🔸لەهەندێ حالەتی زۆرکەمدا کەکەمترە لە ١%  ئەم ڤایرۆسە دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی کت و پڕی جگەر ئەوکات زۆربەی جار پێویستی بە چاندنی جگەر دەبێت بەزووترین کات.

د.پەروین  محمەد رەسوڵ
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن