فلۆرۆنا چیە؟ ئایە لێی بترسین؟

تەندروستی

04/01/2022     ژمارەی بینراو 436



فلۆرۆنا بریتییە لە نەخۆشیەک کە لە ئەنجامی تووشبوونی کەسێک بە کۆرۆنا لەگەڵ ئەنفلەوەنزا پەتای ئاسایی لەیەک کاتدا روبدات کە لەم حەفتەیە یەکەم حاڵەت لە ئیسرائیل تۆمارکرا.

هەرچەندە تا ئێستا حاڵەتەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، بەڵام ئەمە دیاردەیەکی سروشتییە کە کەسێک لەیەک کاتدا توشی چەندین جۆر بێت لە ڤایرۆرس یان نەخۆشی  و شایەنی مەترسی نییە.

هۆکاری ئەم حاڵەتە بریتییە لە تووشبوون بە جۆرە ڤایرۆسێک و تێکەڵبوون لەگەڵ کەسانی دیکە کە هەڵگری جۆرێکی دیکەن لە ڤایرۆس وەکو پەتای ئاسایی وک ۆرۆنا و پێی دەوترێت superinfection یان double-infection و زۆربەی جار کاتێک رودەدات ئەگەر ئاستی بەرگری کەسەکە لاوازبێت.

 ئەگەرەکان چین؟

١-ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆناکە بەهێزتربو ئەوا وەکو نیشانە ئەو زاڵدەبێت و نیشانەکانی کۆرۆنا دەردەکەوێت، بەڵام لەکاتی پشکنین دەرەکەوێت کە توشی هەردوکیان بووە.

۲-ئەگەر ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزاکە بەهێزتربوو ئەوا نیشانەی پەتای ئاساییدەردەکەوێت و ئەگەر پشکنینی هەردوو ڤایرۆسی بۆکرا دەرەکەوێت تتووشی هەردوو جۆرەکە بووە.

۳-ئەگەر هەردوو جۆرەکە زۆر بەهێزبون ئەوا باری نەخۆشەکە زۆر قورس دەبێت و ئەم حاڵەتە لەهەمووی قورسترە، بەڵام مەرج نییە کوشندەبێت.

٤-ئەگەر هەیە هەردوو ڤایرۆس لاوازبن ئەوا هەست بە هیچیان ناکات تەنها لەکاتی پشکنین دەرەکەوێت.

بۆیە چوار بارەی دەکەمەوە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگری زۆر گرنگە بۆ هەموو نەخۆشیە پەتاییەکان وە ئەگەر توێژینەوەو بەدواداچون بکرێت ئەوا رەنگە لەکوردستانیش ئەو حاڵەتە رویدابێت و بەردەوام رودەدات و ئێمەش تووشبووبین بەو شێوەیە و رەنگە چەندین جۆری ڤایرۆسی کە پێکەوە توشی یەک کەس ببن و مەترسی لێرەدا ئەوەیە ئەو دوو ڤایرۆسە تێکەڵببن و جۆری تازە دروستبێت کە ئەویش لەناو لەشی مرۆڤ ‌ئەگەرێکی لاوازە.

بۆیە خۆت بپارێزە و مەترسە

پرۆفیسۆری یاریدەدەر
دکتۆر عوسمان جمال 
پسپۆری نەخۆشیە درمیەکان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن